پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند توانیویانە دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی دوو ئۆتۆمبیل ده‌ستگیربكه‌ن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (أ، م، م) له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩١ به‌بیانوی كڕینی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆی تویتا-پیكئاب، ئۆتۆمبیله‌كه ده‌بات بۆ پشكنین، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه ده‌دزێت.
دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه، بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌شاری كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
باسیلەوەشکردووە، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تۆمه‌تباره‌كه دانیبه‌وه‌دا نا كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به‌شاری هه‌ولێر شاردۆته‌وه، بۆیه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بگیرێت و دوای رێکكاره یاساییه‌كان راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌كاتی دانانی بازگه‌ی كاتیدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه، گومان له‌شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له‌جۆی تویتا- لاندكرۆزه‌ر ده‌كرێت كه مه‌ی خواردبوەوه‌و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نه‌بێت و دزیبێتی، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار ئه‌نجامداو دانی به‌وه‌دانا كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دزیوه.
هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسیدا هاتووە، دوای ماوەیەکی کەم توانرا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه تۆماركرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، س، س) له‌دایكبوی ٢٠٠٠ به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی ٤٤٦له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه.