دوای کۆڤید-١٩، کۆڤید-٢٥ دەکرێت بە دراما

هەمەرەنگ 17/11/2020

Alternate Text

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناسراو بە کۆڤید-١٩ دەرهێنەرێکی میسری ئامادەکاری خۆی راگەیاند بۆ بەرهەمهێنانی درامایەک بە ناوی کۆڤید-٢٥.

دراماکە لەلایەن یوسف شەریف، هونەرمەندی میسری تۆماردەکرێت و ئەنجی عەلائی هاوسەری کاری نوسینی دراماکەی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دراماکە جەخت دەکاتە سەر ئەو رووداوانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ دا ئەگەری روودانیان هەیە و لە یەکەم پۆستەری دراماکە نوسراوە تکایە پێش تەماشاکردن دەمامک ببەستە.
هەوادارنی بەرهەمە میسرییەکان بوون بە دوو بەشەوە، هەندێکیان پێیان وایە ناکرێ درامایەک لەسەر نەخۆشیکە بکرێت کە لە کاتی ئێستادا بوونی هەیە و دراماکە باسەکانی ئەم ساڵە دەخاتە روو.
لەلایەکی دیکەشەوە، جیهان چاوەڕێی بەردەست بوونی ڤاکسینێکی تایبەت بە ڤایرۆسەکەیە، بۆیە ئەگەر روداوەکانی ئەمساڵ بکرێت بە رووداو لە دراماکەدا ئەوا پێویستە لەسەر بەرهەمهێنەرەکان چاوەڕێی کاتی بەردەست بوونی ڤاکسینەکە بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا