یانەی ئەتلیتیکۆ مینیرۆی بەڕازیلی رایگەیاند، لە پشکنینی
یاریزانەکانی یانەکە بۆ کۆرۆنا، نۆ پشکنین پۆزەتیڤ بووە و لەنێویشیاندا،
هۆرهێ سامپاولی، راهێنەری یانەکە هەیە.
درەنگانی دوێنی دووشەممە، یانەی ئەتلیتیکۆ میرینۆ
رایگەیاند، لە ناو ریزەکانی یانەکەدا، ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا هەیە کە لە
نێویاندا راهێناری یانەکە و دوو یاردەدریشی تێدایە.
لەگەڵ ئەوەشدا یانەکا ئاشکرای کرد کە توشبووەکان
نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان لەسەر نەبووە یاخوود بە سوکی گرتویانە و نەبووەتە هۆی
بارگرانی بۆیان.
یانەی ئەتلیتیکۆ میرنۆ بە جیاوازی دوو خاڵ لەپێش یانەی
ئەنتەرناشیۆناڵە و وا بڕیارە لە ١٠ رۆژی داهاتوودا بەشداری سێ یاری بکات.