ئەندامێکى
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەرێمى کوردستان داواى ٩٠٠ ملیار دیناری
کردووە لەبەرامبەر رادەستکردنى داهاتى نەوتیدا.
ناجى
سەعیدى ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى راگەیاندووە، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانی نێوان هەرێم
و بەغدا پێویستە گفتوگۆی زیاتر لە ناو
پەرلەمانى عێراقدا بکرێت تا بزانرێت هەرێم چەند شایستەى داراییان هەیە.
ئەو
ئەندامەی لیژنەى دارایی سەبارەت بە پڕۆژە بودجەى ٢٠٢١، وتووشیەتی، بە وتەی مستەفا
کازمی سەرۆک وەزیران پێش کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاساى بودجەى ٢٠٢١ رەوانەى پەرلەمان
دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، چاکسازییەکانى حکومەتەکەى مستەفا
کازمى کە بە وەرەقەى سپى ناسراوە نەخشەرێگایەکە بۆ زیادکردنى داهات و کەمرکدنەوەى
خەرجییەکان لە سێ ساڵى داهاتوودا.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت سەرۆکی هەرێم وتی، ئەگەر بەغدا مانگانە ٩٠٠
ملیار دینار رادەستى هەرێم بکەن ئەوان ئامادەن هەموو نەوتى هەرێمیان رادەست بکەن.