گومرگی هەرێم: داخستنی دەروازە سنورییەكان هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

کوردستان 17/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ڕاگەیاند، بڕیاڕەکەی كازمی سەبارەت بە داخستنی دەروازە سنوورییەكان هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"بڕیاری داخستنی دەروازە نافەرمییەكان لەلایەن مستەفا كازمییەوە ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵكو ئەو دەروازانە دەگرێتەوە كە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقن، كە دیارە كۆمەڵێك دەروازەی سنووری نایاسایی ھەن، سەرۆك وەزیرانی عێراق ھێزە ھاوبەشەكانی راسپاردووە، ئەو دەروازانە دابخەن، كە ئەو بڕیارە بەشێكە لەو چاكسازیانەی رایگەیاندووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە،"ھەرێمی كوردستان چوار دەروازەی نێودەوڵەتی ھەیە، كە كاری بازرگانی و گەشتیاری تێدا دەكرێت، ھەروەھا پێنج دەروازەی دیكە ھەن كە دەروازەی لاوەكین، ئەو دەروازانە لەلایەن حكومەتی عێراق دانیان پێدانراوە و فەرمانی كاركردنمان لەو دەروازانە ھەیە، تا ئەو كاتەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریان بۆ دەدات".

ئەوەش لەكاتێكدایە، مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق،فەرمانی دا بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان کە بە ئامانجی راگرتنی کردەی بەقاچاخبردن، زیانگەیاندن بە ئابووری وڵات و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی، دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا