وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٦١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و
٤٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند،
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٦١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە،
بە جۆرێ ٧٧٦ حاڵەتیان لە بەغدان.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی
كۆرۆنا لە عێراق تا ئەمڕۆ ٥٢٤ ھەزار و ٥٠٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراون، لەو
ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٧٥٢ كەس بههۆی پهتاكه گیانیان لەدەستداوە. ھاوكات ٤٥٣
ھەزار و ٥٠٣ كەسیش بەتەواوی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی ٨٦.٤%.
ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون ٥٩
ھەزار و ٧٢٦ كەسن و لەو ژمارەیە ٣٦٣ كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.