ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکى دەکرد

کوردستان 17/11/2020

Alternate Text

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای کۆبوونەوەی، چەند بڕیارێكی لەبارەی پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستیەكان و پاراستنی هاوڵاتیانەوە دەركرد.

بریارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر بریتین لە :

 یەكەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سوپاس و ستایشی دانیشتوانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكات كە لەماوەی دووهەفتەی ڕابردوو بەهۆی پابەندبوونیان بەڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی، تاڕادەیەك توانراوە لە سنووری پارێزگاكەمان بەشێوەیەك ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا كەمبێتەوە، ئەمەش ماییە خۆشحاڵییە، بۆیە تكا لەهاوڵاتییانی شارەكەمان دەكەین پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستیی و ڕێكارەكانی خۆپارێزیبن و زۆرهەستیارانە مامەڵە بكەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەباڵغەكان و دەمامك ببەستن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی شارەكەمان و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان  ، هەروەها سوپاس و ستایشی یەكەكارگێڕییەكان، تیمەكانی تەندروستیی، شارەوانییەكان، هێزەكانی(پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ) دەكەین، كە جوامێرانە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەكەمان و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی شارەكەمان لەئەركدابوونە.

دووەم/ داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەین، بەو پەڕی هەستكردن بەبەرپرسیاریەتی لەم بارودۆخەدا، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانییان پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا بەتایبەتی بەستنی (دەمامك)، هەركەسێك ڕەچاووی بەستنی (دەمامك) و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا نەكات، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبێتەوە.   

دووەم/ داوا لەمامۆستایانی ئاینی و پێشنوێژی مزگەوتەكان دەكەین، لەجێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی هاوكارمانبن:-
1- بەهیچ شێوەیەك نوێژخوێن نابێت منداڵ لەگەڵ خۆی ببات بۆ ناو مزگەوت.
2- ڕێگە نەدەن نوێژخوێن بەهیچ شێوەیەك بەبێ بەستنی (دەمامك) و بەرماڵی تایبەتی خۆی بۆ نوێژكردن بڕواتە ناو مزگەوت.
هەر مزگەوتێك پابەند نەبێت، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە دادەخرێت.  

سێیەم/ (نۆڕینگە، سەنتەر و كۆمەڵگا پزیشكییەكان، نەخۆشخانە ئەهلییەكان) و هەموو ئەو هاوڵاتییانەشی بەمەبەستی چارەسەر سەردانیان دەكەن، دەبێت پابەندی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنابن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامك)، هەرشوێنك پابەند نەبێ، ڕێكاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەكە بە پێبژاردن و داخستن سزادەدرێت.   

چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی كراوەن، (مۆڵ، ماركێت، شوێنە بازرگانیەكان، بازار، چێشتخانە)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن لەبەستنی (دەمامك، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەكردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای كاشیرەی مۆڵ و ماركێتەكان و پێشوازی هوتێل و موتێلەكان)، ‌هەرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی(دەمامك)جێبەجێنەكات، لێژنەی قایمقامیەتەكان، تیمەكانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون، دەستبەجێ شوێنەكە دادەخەن.  

پێنجەم/ (پێشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل، بازاڕە میللیەكان، گۆڕەپانەكانی باڵندە، هاوینە هەوارەكان، شوێنە گەشتیاریی و گەشتیارەكانیان) دەبێت ڕەچاووی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بكەن و پابەندبن بە بەستنی(دەمامك)، هەرشوێنك پابەند نەبێت، ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. 
                                                                                                                             
شەشەم/ بۆچاودێریكردن و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا لەشوێنە گشتییەكانی(كۆمەڵگا، قەزا، ناحییەكان)ی سنووری پارێزگای هەولێر، مەفرەزەی گەڕۆك لەهێزە ئەمنیەكان پێكهێنراوە، هەر كەس و لایەنێك پابەند نەبێت ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگێرێتەبەر.    
         
حەوتەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تەكسی، تایبەت، پاس، مینی پاس) پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانبن و خۆیان و سەرنشینەكانیان (دەمامك) ببەستن، هەر كەسێك سەرپێچی لەم بڕیارە بكات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی.      
                                                   
هەشتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:- (هۆڵەكانی بووك گواستنەوە، هەموو جۆرە گردبوونەوە و كۆنفرانس و كۆبوونەوەیەك).
                                                
نۆیەم/ ئەم شوێنانە لەكاتژمێر (12)ی شەو دادەخرێن:- (یانەی شەوانە، نێرگەلەكێشان، یانەكانی مەی خواردنەوە (بار)، لایف موزیك، ئاهەنگی شەوانەی یانەكان)   
                               
دەیەم/ (پرسەدانان لە(هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) قەدەغەیە، بنكەی پۆلیس و موختاری گەڕەك بەرپرسیارن، هەركەسێك پابەندنەبێت، بەپێی بەیانی ژمارە (52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
                                                                                                                                                                                                     
یانزدەیەم/ سەرجەم بازگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێكی گەشتییاری و كەسێك نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامك) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەگیرێتەبەر.  

سێزدەیەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەكان دەبێت (دەمامك) ببەستن، هەر فەرمانبەرێك لە كاتی دەوام (دەمامك)ی نەبەستابێت رێكاری كارگێری بەرامبەری دەگیرێتە بەر، هیچ هاوڵاتییەك و موراجعێك بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانییان بەبێ بەستنی (دەمامك) بۆی نییە بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەك، بە پێچەوانەوە بەرپرسی فەرمانگەكە ڕوو بەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبێتەوە.                                                                         
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا