جەستەی مرۆڤ پێویستی بە چەند کاتژمێر نوستن هەیە؟

هەمەرەنگ 17/11/2020

Alternate Text

کاتەکانی نوستن بەپێی تەمەن و جۆری چالاکی جەستە دەگۆڕێت، تازە پێگەیشتووان پێویستە شەوانە نزیکەی نۆ کاتژمێر بخەون، ئەمەش لەکاتێکدا کەسانی کامڵ پێویستیان بە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەوە.

کاتەکانی نوستن بەپێی تەمەنی کەسەکە و چالاکییە جەستەییەکانی کە لە ڕۆژدا ئەنجامیدەدات دەگۆڕێت، هەروەها بەپێی باری تەندروستی کەسەکەش جیاوازی هەیە.

کەسانی گەنج پێویستە شەوان نزیکەی حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەون، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی قورسی ئیشەکەیان یاخود بەهۆی خراپی باری تەندروستییان پێویستە شەوان حەوت بۆ نۆ کاتژمێر بخەون، ئەمەش لەکاتێکدا منداڵ و کەسانی تازە پێگەیشتوو دەبێت زیاتر لەو کاتە بخەون.

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن کاتەکانی نوستن کەمدەبێتەوە جگە لەوەش دەبێت کەسانی بەتەمەن شەوانە حەوت کاتژمێر بخەون، بەڵام هەندێک لە بەساڵاچووان کەمتر لەو کاتە دەخەون بەهۆی ماندوێتی جەستەیی یان خراپی باری تەندروستییان، ئەوا دەتوانن لە ڕۆژدا بخەون و کاتە کەمەکانی نوستنیان پڕبکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا