پەرلەمانی تورکیا دەنگیدا
لەسەر بڕیاری ناردنی سوپای وڵاتەکەی بۆ ئازەربایجان.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پەرلەمان بە
زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ ئازەربیجان و کارکردن لە
ناوەندی روسی – تورکی هاوبەش بۆ چاودێری
ئاگربەست لە هەرێمی جێناکۆکی قەرەباغ.
ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناردنی ئەو هێزە سەربازیی بۆ ئازەربیجان بۆ
ماوەی ساڵێکە.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات لە ماوەی ڕابردوو ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاگربەستیان ڕاگەیاند و هاوکات مۆسکۆ و ئەنقەرە و باکۆ گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ
دروستکردنی ناوەندێکی (روسی – تورکی) بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە لە هەرێمی
قەرەباغ.