پارێزگاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر  بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دوایی کرد.

فرسەت سۆفی ماوەی مانگێک بوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، بەو هۆیەوە سەرەتا گوازرایەوە بۆ وڵاتی تورکیا  ودواتریش بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.

فرسەت سۆفی لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سەر بە قەزای چۆمانە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە.

فرسەت دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتیدا ھەیە و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا