لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە بڕیارێکی ئیدارییەوە ١٠ کارمەندی هاتوچۆ زیندانی کراون.
عوسمان ئەنوەر، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بڵاویکردووەتەوە، به‌پێی یاسای ژماره ١٤ی ساڵی ٢٠١١ و جێبه‌جیكردنی یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی و ژماره ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨ له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه سزای زیندانیکردن بەسەر ١٠ کارمەندی بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی خورماڵدا سەپێنراوە.
روونیشیکردووەتەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتییانه‌وه ئاگاداركراونه‌وه كه دوو كارمه‌ندیان به شێوه‌ی ( تناوب ) بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پێویستە دەوام بكه‌ن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌ماوه‌كه‌ی ١٥-٣٠ رۆژ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بێت، كه ئه‌وه‌ش كارێكی یاساییه و زۆرجار ئەوانیش داوایان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ كردوه هاوكاریان بن له وه‌رزی گه‌شتیاری بۆ ناوچه گه‌شتیاریه‌كان و هاوکاریان بوون، بەڵام ئەو کارمەندانەی هاتوچۆ پابەندی فەرمانەکە نەبوون.
ئاشکراشیکردووە، مافی یاسایی بەڕێوەبەرەکەیانە کە رێکاری یاسایی و ئیداری‌یان بەرامبەر بگرێتەبەر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات، تاوانه‌كه‌یان تاوانێكی سه‌ربازییه به پێی یاسا سه‌ربازییه‌كان و ناكرێت كارمه‌ندی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ فه‌رمانی سه‌رو خویان جێبه‌جێنه‌كه‌ن.
بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ جەختیلەوەشکردووەتەوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوور و نزیك بڕیارەکە په‌یوه‌ندی به‌هیچ هۆكارێكی دیکەوە نیه، رێكارێكی یاسایی، كارگێری و سه‌ربازییه و وەک بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ لەسەر خەتن بۆچارەسەرکردنی کێشەکانیان.