بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی فرسەت سۆفی بگەڕێنرێتەوە بۆ شاری هەولێر.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی رێککارەکانی نەخۆشخانە و ئامادەکارییەکانی گەڕاندنەوەی، تەرمی فرسەت سۆفی لەرێگەی فڕۆکەخانەوە بگەڕێنرێتەوە شاری هەولێر.
بڕیارە کاتژمێر پێنجی ئێوارە تەرمی ناوبراو بگاتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت هەر ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێت یان مەراسیمی ناشتنەکەی دەخرێتە سبەی پێنجشەممە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ئەنقەرەی تورکیا گیانی لەدەستدا.