دویا ئەوەی خزمەتگوزارییە نوێیەکەی لە چەند وڵاتێک تاقیکردەوە، کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەرجەم وڵاتانی جیهان کارای دەکەین.
کۆمپانیای تویتەر بڵاویکردووەتەوە، خزمەتگوزاری سڕینەوەی تویت، لەدوای ٢٤ کاتژمێر، هاوشێوەی ئەو خزمەتگوزارییەی لە سناپ چاتدا هەیە، لە چەند وڵاتێک تاقیکردووەتەوە.
ئاشکراشیکردووە، ئەم خزمەتگوزارییە دەبێتە هۆی ئاسوودەیی زیاتر بۆ ئەو کەسانەی لەناو تۆڕەکەدا پۆست دەکەن و بۆ ئەوانەش کە کۆمێنتیان بۆ دەنووسن و وەڵامیان دەدەنەوە.
بڕیارە ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی تویتەر لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەرجەم وڵاتانی جیهان لەهەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کارا بکرێت.