بۆ پاراستنی لە لەناوچوون و راوکردنی لەلایەن
راوچییەکانەوە، کۆتا زەڕافەی سپی کە لە کینیایە، ئامێری دیاریکردنی شوێن لەسەر
یەکێک لە شاخەکانی جێگیرکراوە.
بەگوێرەی رێکخراوی ژینگەپارێزی لە کینیا، زەڕافە سپیەکە
کۆتا جۆریەتی لەو رەگەزە ئەویش دوای ئەوەی لە مانگی ئازاردا مێی زەرافەکە و بەچکەیەکی
لەسەردەستی راوچیەکان کوژران، بۆیە بەرپرسەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئەم
ئاژەڵە سەرسوڕهێنەرە لە لەناوچوون.
ئامێرەکە کار دەکات لەسەر بەردەست کردنی شوێنی تەواوی
زەڕافەکە لە هەموو کاتژمێرێکدا و ناردنەوەی زانیارییەکان بۆ پارێزەرانی ژینگە و
پارکەکە.
هۆکاری رەنگی سپی زەرافەکە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بۆماوەیی و ئەو جینەی وا
دەکات ناوی لوسیزم-ە، پێشتر سێ زەڕافەی لەم جۆرە لە جیهاندا هەبوون، بەڵام دوای
راوکردنی زەرافەیەکی رەگەز مێ و بەچکەکەی، زەڕافە سپیەکە کە رەگەزی نێرە بە کۆتا
جۆری ئەو ئاژەڵە دادەنرێت لە جیهاندا.