قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بەبۆنەی کۆچی دوای فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان
كەسوكار و بنەماڵەی كۆچكردوو كاك فەرسەت سۆفی
زۆر
بەداخەوە ئەمرۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ
رۆیشت.
فەرسەت
سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو
کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە
پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و
هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و
پارتی. کەسێک بوو نەدەترسا راستیەکان بە سەرووی خۆی بڵێ، نەشدەترسا هەڵوێستی
جوامێرانە بنوێنێت.
راستە
کاک فەرسەت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و
پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، کاک فەرسەت، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان
رۆیشت.
رۆحی
شاد بێت.