تەرمی فرسەت سۆفی لە کوێ بەخاک دەسپێردرێت؟

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت سبەی پێنجشەممە فرسەت سۆفی لەشاری هەولێر بەخاکدەسپێردرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرەوە حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی)، پارێزگاری ھەولێر، حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی خەڵكی کوردستان بەگشتی و پارێزگای ھەولێر بەتایبەتی دەكات.
د. فرسەت سۆفی وەک مرۆڤێكی سادە و نیشتمان پەروەر لەو ماوەیەی کە پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرتبوو، بە بەردەوامی و شەونخوونی كاری دەكرد و لەم ماوە کەمەشدا دەست و پەنجەی لە هەموو بوارە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی ئەم پارێزگایەدا دیارە.
داواکارین لە پەروەردگاری مەزن ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت و رۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
سبەی پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2020 بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێردرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/11/18

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا