لە ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا عێراق لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکان یەکەمە

عێراق 18/11/2020

Alternate Text

تا ئێستا و لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٥٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس زیاتر توشبوون و عێراق پێشڕەوی وڵاتە عەرەبیەکانە لە ژمارەی توشبوواندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەم، زانکۆی جۆنز هۆپکنز لە ویلایەتە یەکگرتوەکان رایگەیاند، تا ئێستا کۆی ژمارەی توشبووان لە جیهاندا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تا بەیانی ئەمڕۆ ٥٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس زیاتر بووە و لە ئێستادا یەکەمی جهیان لە ژمارەی توشبوواندا ویلایەتە یەکگرتوەکانە و بەدوایدا هیندستان و بەڕازیل لە پلەی دووەم و سێیەمدان.
لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕی worldometer رایگەیاند، لە ناو جیهاندا عێراق لە پلەی ٢٠هەمین دایە و لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکان لە پلەی یەکەمدایە بە ٥٢٤ هەزار توشبوو زیاتر. بەدوایدا سعودیە دێت بە توشبوونی ٣٥٣ هەزار کەس و لە پلەی سێیەمیشدا مەغریب دێت بە ژمارەی توشبووی ٣٠١ هەزار کەس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا