سەرە محاویلە لە گەڕەکەکاندا دەستپێدەکاتەوە؟

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی خواستی زۆر لەسەر کارەبا لە شەوی رابردووەوە سەرە محاویلە لە دوو گەڕەکی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە BMC راگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئێستا نزیکەی ٥٥٠مێگاوات، خواست لەسەر کارەبا بەرزبووەتەوە، ئەمە کاریکردووەتە سەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا.

روونیشیکردەوە، لە شەوی رابردووەوە لە دوو گەڕەکی سلێمانی سەرە محاویلە دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی دانانی ژمارەیەکی زۆر لە محاویلەی یاریدەدەر باوەڕ ناکەین وەک ساڵانی پێشوو کێشەی سەرەمحاویلە دروستببێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە، کێشەی کەمی کارەبای نیشتیمانی لە گەڕەکەکانی سلێمانی سەری هەڵداوەتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا