دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆچی دوایی
فرسەت سۆفیدا هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد.
دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسەرت رەسوڵ:
بەوپەڕی نیگەرانی و بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی
پارێزگاری هەولێرم بیست.
دكتۆر فرسەت سۆفی لە تەمەنی خۆیدا وەك پەرلەمانتارو وەك پارێزگاری هەولێر
لێبڕاوانە كاری دەكردو ئامانج و ئاواتی گەورەی هەبوو بۆ خزمەتكردن و هەمیشە هەوڵی
جدی دەدا لەپێناو كوردستان كە لایەنە سیاسییەكان پەیوەندییەكی باشیان هەبێ.
بۆ ئەم خەمە قووڵە و لەدەستدانی دكتۆر فرسەت سۆفی هاوخەمی خۆم دەردەبڕم،
پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەكەیان و تەواوی خەڵكی هەولێر دەكەم، هیوادارم ئەمە
دوا كۆست و ناخۆشی هەموومان بێ، خوای گەورە سەبووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای
بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز كۆسرەت ڕەسول
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان