ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای باگهێشتکردنی حکومەت بۆ پەرلەمان دەکەن

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

لە یاداشتێکدا، ٣٢ پەرلەمانتار داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن تا لەبارەی رێكکەوتنە ٥٠ ساڵییەکەی نێوان هەرێم و تورکیا دانیشتنێکی تایبەت بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەم، لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، ٣٢ ئەندام پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن لەبارەی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیا، دانیشتنێکی تایبەت بکرێت و تێیدا لایەنی پەیوەندیدار بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.
لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، یەکێک لە مەبەستەکانی دانیشتنەکە تاوتوێ کردن و هەڵسەنگاندنی رێککەوتنەکە دەبێت و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێم دەکرێت بە خستنەڕووی وردەکاری و ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە و ئایا رێککەوتنەکە زیانی بۆ خەڵكی کوردستان هەیە یان کاریگەری دەبێت لەسەر دانوستانەکانی نێوان هەرێـم و بەغداد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا