یەکەم بینین زۆر گرنگە و کاریگەری تەواو جێدەهێڵێت، خانمان پێویستە لە یەکەم بینیدا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
-پیاوان بە شێوەیەکی گشتی زیاتر گرنگی دەدەن بە وردەکارییەکان، وەک شێوەی قسەکردن.
-لە یەکەم بینیندا زەردەخەنە کاریگەری زۆری لەسەر پیاوان هەیە، هەروەها زمانی چاوەکان و پاکوخاوێنی.
-لە یەکەم بینیندا خودی خۆت بە و ناسکی خۆت بنوێنە.
-پێویست ناکات لەیەکەم بینیدا هەموو شتێک باس بکەیت.
-ئەو بابەتانە باس مەکە کە خەمۆکن یاخود پیاو ئارەزووی ناکات.
-پۆشاکێکی سادە بپۆشە و بە هەموو شتێکت سادە بێت، بۆیەی نینۆک و ڕەنگی سوراوەکەت ڕەنگێکی سروشتی بن.
-پیاوان دەیانەوێت گوێیان لێبگیرێت، بۆیە ماوەی بدرێ تا باسی خۆی بکات.