کەشناسی لە بارەی شەپۆلێکى بارانبارینەوە هۆشداری دەدات

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ‏ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لە عێراق دەکات و زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی   نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای سورەوە ڕوودەكاتە ناوچەكە و كەشوهەوای وڵات بەشێوەیەكی گشتی نیمچە هەور و هەندێك جار هەوری تەواو و نمە باران دەبێت. 

ئەوەشیی ڕاگەیاندووە ، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ٢١ی تشرینی دووەم ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە لەگەڵ پاڵەپەستۆیەكی تر لە دەریای ناوەڕاست یەكدەگرێت و دەبێتە هۆی بارانبارینی مامناوەند لە چەند ناوچەیەكی عێراق، بەڵام لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات بارانی بەهێز دەبارێت وەك سلێمانی، هەڵەبجە، دیالە، كوت و عەمارە. 

كەشناسی عێراق جەختی لەوەشكردوەتەوە، هەروەها بارانبارینەكە هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت و لە هەندێك ناوچەش لافاو دروست دەبێت، لە ڕۆژی یەكشەممەشەوە ئەو كاریگەرییە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا