ئایا بەرگری کەسانی چاکبووەوە لە کۆرۆنا تا چەند ساڵ دەمێنێتەوە؟

تەندروستی 18/11/2020

Alternate Text

 بە پێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی، بەرگری کەسانی چاکبووەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو چەند ساڵێک دوای ئەوە دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەیمانگای لاهۆیا بۆ توێژینەوە لە سیستمی بەرگری مرۆڤەکان  لە  ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بەپێی نوێترین توێژینەوەیان، لە کاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا، خانەکانی لەش یادەوەریی لەبارەی پەتاکەوە هەڵدەگرن و تاوەکو چەند ساڵێکیش سیفەتەکانی دەناسنەوە و ئەگەر دووبارە بێتەوە تێکی دەشکێنن.

 بەرپرسی توێژینەوەکەی رایگەیاندووە، "ئەو بڕە میمۆرییەی لە خانەی چاکبووەوەکانی کۆرۆنادا دەمێنێتەوە، بۆ چەندین ساڵ رێگە لە دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا دەگرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە زانیاری دژ بە یەک لەسەر  ئاستى جیهان و هەرێمیش لەم بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە و بەشێک لە هاوڵاتیان دەڵێن دوو جار و سێ جار توشی پەتاکە بوونەتەوە بە قورسی گرتوویانە ، بەشێک لە شارەزایانیش دەڵێن چاکبووەکان توشنابنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا