‏ زیاتر لە ٣ هەزار خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگیران

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

‏ وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند لە ئەنجامى سکاڵاکان سێ هەزار و ٢٤٩  خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی ‏کوردستان وەرگیراون‎ .‎

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە پێناو رەخساندنى زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچووان، ‏ئەمساڵ زۆرترین پلانى وەرگرتنمان بۆ دەرچووان دابینکردووە بۆ ئەوەى سەرجەم دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ‏وەربگیرێن‎.‎

ئەو وەزیرە راشیگەیاندووە، بەم شێوەیە کۆی وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان ‏گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٨٠٠   خوێندکار و قوتابى. ‏

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەپێناو رەخساندنى زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچووان، ئەمساڵ زۆرترین پلانى وەرگرتنیان دابینکردووە ‏بۆ ئەوەى سەرجەم دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگیرێن‎.‎

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە ‏و تێیدا، لە کۆی ٥٤ هەزار و ٢٩٦ داواکاری، ٤٧ هەزار و ١٧٨ دەرچوو وەرگیران، کە دەکاتە رێژەی ٨٧%.‏

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا