‏ مسته‌فا كازمی: نابێت هاوڵاتیانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌كان بدەن

کوردستان 18/11/2020

Alternate Text

‏ مسته‌فا كازمی ڕایگەیاندووە،  نابێت هاوڵاتیانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌كان بدەن .‏

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێویستە حکومەتی هه‌رێم ئەوەی لەسەریەتی جێبه‌جێی بكات‌‏، بەڵام نابێت ‏هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجی ململانێ سیاسییه‌كان بده‌ن.‏

مسته‌فا كازمی راشیگەیاندووە، "گفتوگۆكانی حکومەتی ناوەندی  له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و نابێت هاوڵاتیان باجی ‏ململانێی سیاسی بده‌ن‎".‎

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ‏ ئاماژەی بەوەشکردووە،  "هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پابه‌ندبونی له‌سه‌ره‌و پێویسته‌ جێبه‌جێیان بكات، ‏له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌غدا بودجه‌یه‌ك بۆ گه‌ره‌نتیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كات".‏

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ماوەی ڕابردوو بە هۆی تێپەراندنی یاسای قەرز لە پەرمانی عێراق بە بێ دابینکردنی پشکى هەرێم  ‏گرژى کەوتە نێوان هەرێم و ناوەند، ‏

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا