حەوت ڕێگە بۆ نەهێشتنى ئازاری گەدە

تەندروستی 18/11/2020

Alternate Text

بەشێک لە خەڵکی بەهۆی خراپی شێوازی ژیان و خراپی جۆری ژەمەکانی خواردن بە دەست ئازاری گەدەوە دەناڵێنن، بەڵام دەتوانن بە گرنگیدان بە جۆرەکانی خواردن و گۆڕینی شێوازی ژیانیان خۆیان لە ئازاری گەدە بەدوربگرن.

حەوت ڕێگە بەمەبەستی نەمانی ئازاری گەدە، ئەوانیش:

١. ڕۆژانە ژەمەکانی خواردن بکرێت بە پێنج سوکە ژەم.
٢. دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان کە هۆکارن بۆ ئاوسان و دروستبونی غازات.
٣. دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازاری گەدە وەکو ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەهاراتی تێدایە و خواردنە چەورەکان.
٤. دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش نوستن خۆراک بخورێت.
٥. ڕێژەی خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژدا زیادبکرێت.
٦. بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە پێویستە کێشی لەشیان دابەزێنن.
٧. دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا