وا بڕیارە ئەمڕۆ، تەرمی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەم، بڕیاروایە تەرمی
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە ئەنقەرەوە بگەڕێتەوە بۆ هەرێم و لە فڕۆکەخانە
هەولێر پێشوازی لێبکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک بەرپرسی باڵای
حکومەت لە پێشوازیکردنەکەدا ئامادەبن.
فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی شاری هەولێر، دوای ململانێ لەگەڵ ڤایرۆسی
کۆرۆنا بۆ ماوەی مانگێک، دوێنێ لە تورکیا کۆچی دوایی کرد.