تەرمی فرسەت سۆفی بەرێکرا

کوردستان 19/11/2020

Alternate Text

کەمێک لەمەوبەر لە شاری ئەنقەرەی تورکیاوە تەرمی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەڕێکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لە شاری ئەنقەرەی تورکیاوە، تەرمی فرسەت سۆفی، بەرەو شاری هەولێر بەرێکرا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە پەیامنێرمانەوە بە دەستمان گەیشتووە، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە، ئامادەکارییەکان بۆ گەیشتنەوەی تەرمەکەی کراوە.

بڕیارە لەدوای کاتژمێر ١١ەوە تەرمی ناوبرا بگاتەوە شاری هەولێر و لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک بسپێردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا