مەعسومە عەتائی تەمەن ٣٨ ساڵ، ئافرەتێکی ئێرانییە، کە پێش ١٠ ساڵ لەلایەن باوکی هاوسەرەکەیەوە تێزاب بە رووخساریدا رژێنرا و بەهۆیەوە بینایی چاوی لەدەستدا.
مەعسومە عەتائی، لەساڵی ٢٠١٠، دوای ئەوەی بڕیاردەدات لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە، باوکی هاوسەرەکەی تێزاب دەڕژێنێت بەسەریدا و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری جەستەی بە تایبەت رووخساری دەشێوێت.
دوای رووداوەکە بە مەبەستی چاکبوونی دۆخی مەعسوومەوە و منداڵەکەی دەگوێزرێنەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەو وڵاتە ٣٨ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بەڵام هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بینینی چاوەکانی بێ سوود دەبن.
دوای ١٠ ساڵ لە رووداوەکە، مەعسومە بڕیاردەدات بێتەوە مەیدانی کارکردن و بۆ یەکەمجاریش کاری نمایشی جلوبەرگ دەکات.