هۆشیار زێباری هۆشداری دەدات لە سیناریۆیەکی خراپ لە عێراقدا

عێراق 19/11/2020

Alternate Text

هۆشیار زێباری، کەسایەتی سیاسی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی و هاوکارەکەی، پێویستە لەسەر عێراق خۆی ئامادەبکات بۆ سەختترین سیناریۆکان.

درەنگانی شەوی رابردوو، هۆشیار زێباری رایگەیاند، دوای ‌هێرشەکانی رۆژی پێشوو بۆسەر سەفارەتی ئەمریکا لە بەغداد کە تێیدا حەوت موشەک سەفارەتەکەیان کرد بە ئامانج، دۆخی ئەمنی عێراق بەرەوە ئاڵۆزی و گرژی دەچێت لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیار زێباری راشیگەیاند، خراپترین سیناریۆ لە یەکەم ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی مهەندیسدا دەبێت و لە رۆژی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتودا پێویستە لەسەر عێراق ئامادەکاری بکات بۆ خراپترین سیناریۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا