ئاژانسی زانیاری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند،
شانەیەکی نوستوی داعشیان دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەم، ئاژانسی زانیاری و
لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند. لە کاتی و گەڕان و لێکۆڵینەوەکاندا، توانرا
شانەیەکی نوستوی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بدۆزنەوە و چوار ئەندامی شانەکە بە
تۆمەتی ئەندام بوون لە رێککخراوی داعش دەستگیر بکەن.
لەدوای دەستبەسەر کردنیان و لە کاتی لکۆڵینەوە لەگەڵیان، دانیان بەوەدا نا
ئەندامن لە رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا و چەند کردەوەیەکی تیرۆرستیان ئەنجام داوە،
یەکێکیان ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی تەل ئەسقەر بووە لە ناوچەکە کە تێیدا رووبەڕوی
پێشمەرگە بوونەتەوە.