دوو کۆڵبەری کورد کوژران

کوردستان 19/11/2020

Alternate Text

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی پارستنی سنور لە نزیک شاری ئورمیە، دوو کۆڵبەریان بە دەستڕێژی گوللە کوشتوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بەهۆی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی پاراستنی سنور بۆ سەر گروپێک کۆڵبەر لە شاری شنۆ لە نزیک ئورمیە، لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی هاکان محەمەدزادە و وەسیم فەردین کوژران.
رێکخراوەکە روونیشیکردەوە، پێشتر هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران کۆڵبەرەکانین ئاگادار نەکردبووەوە و دەستبەجێ دەستڕێژی گولەیان بەسەردا کردوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا