دوای چەند ساڵێک خاوەنی خەمناکترین وێنە دەرکەوتەوە

عێراق 19/11/2020

Alternate Text

دوای سێ ساڵ لە گرتنی خەمناکترین وێنەی جیهان، ئەو کچە عێراقییەی نازناوی مۆنالیزاکەی عێراقیان لێنابوو دەرکەوتەوە.

کەناڵی حەدەسی عەرەبی، لە گەشتێکی هەواڵەکانیدا، ئەو منداڵە کچەی هێنایە سەر شاشە کە سێ ساڵ لەمەوبەر و لە شەڕی دژ بە داعش وێنەی گیرابوو و لەو کاتەدا بووە جێی باس.

ئەو منداڵە ناوی سەبایە، لە ئێستادا تەمەنی تەنها ١١ ساڵە، لەو چاوپێکەوتنەیدا رایگەیاند، هۆکاری گریانی ئەو کاتەی بەهۆی ترسەوە بووە لە بۆردومان و لە شەڕەکان.

لەبارەی دۆخی ژیانییەوە سەبا بە کەناڵەکەی راگەیاندووە، لە ئێستادا لە نزیک موسڵ لەگەڵ دایک و باوکی دەژی، بەڵام بەهۆی نەکردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانەوە نەگەڕاوەتەوە بەر خوێندن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا