لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنا رایدەگەیەنێت، بێزاربووە لەو کێشانەی بەهۆیەوە لە یانەکەدا روویانداوە.
لیۆنێل میسی لە نوێترین لێدوانیدا کە پاش وتەکانی بریکارەکەی گاریسبەیڵی ئەستێرەی پێشووتری یانەکەی هات، رایگەیاند، بێزاربووە لەو کێشانەی یانەکەی کە بەهۆی بوونی ئەوەوە دروست بوون.
ئەم وتانەی میسی لە کاتێکدایە بریکارەکەی گاریسبێڵ رایگەیاند، بەهۆی میسییەوە ئەو یاریزانە یانەکەی بەجێهێشتووە، و چونکە تەنها ئەو ئیمپراتۆری یانەکە بووە.
ماوەیەکە کێشەکانی میسی لەگەڵ یانەیە بەرشەلۆنا قووڵتر بوونەتەوە و تا ئێستا نازاندرێت چارەنووسی ئەو یاریزانە بە کوێ دەگات.