دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کە شکستیهێنا لە
دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەم، سێ ملیۆن دۆلار خەرج دەکات بۆ دوبارە
ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی ویسکۆنسن.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەم، دوبارە
دەنگەکانی شاری میلوۆکی و داین لە ویلایەتی ویسکۆنسن دووبارە بژمێردرێنەوە و تا
سەرەتای کانوونی یەکەم ئەنجامەکان یەکلایی بکرێنەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا توانی لە کۆی
دەنگەکانی ویلایەتەکە بە جیاوازی ٢٠ هەزار دەنگ پێش دۆناڵد ترەمپ بکەوێت و لەو دوو شارەش
بایدن ٥٧٧ هەزار دەنگ زیاتری هێنا و لەبەرامبەردا ترەمپ ٢١٣ هەزار دەنگی بەدەستهێنا،
هەر بۆیە ترەمپ ئەنجامەکانی قبوڵ نیە و لەسەر خەرجی خۆی دووبارە دەنگەکان دەژمێردرێنەوە.
پارێزەرێکی ترەمپ کە کاری بۆ کەمپینەکەی دەکرد
رایگەیاند، ناتوانین دڵنیابین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تا ئەو کاتەی دەنگەکانی
ئەو دوو شارە بەتەواوی جیا نەکرێنەوە.