مەسرور بارزانی: پشتیوانی خۆم بۆ بابەشێخی ئێزیدیان رادەگەیەنم

کوردستان 19/11/2020

Alternate Text

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شێخ عەلی ئیلیاس بابەشێخی  نوێی ئێزدییان رایگەیاند لێرەوە پشتیوانیی خۆمی بۆ رادەگەیەنم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی شێخ عەلی ئیلیاس بابەشێخی نوێی ئێزیدیان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بەڕێز شێخ عەلی ئیلیاس وەک بابەشێخی ئێزدییان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی میر حازم و بابە شێخ عەلی و جڤاتی رۆحانیی و هەموو خوشک و برایانی ئێزدیمان دەکەم.
هیوادارم جەنابی بابەشێخ لە ئەرکی نوێی خۆیدا سەرکەوتوو بێت و بتوانێت خزمەتی جڤاک و ئایینی ئێزدیان بکات، لێرەوە پشتیوانیی خۆمی بۆ رادەگەیەنم.
هیوادارم پڕکردنەوەی ئەو پلە ئایینییە و ئەو رووداوە لە ژیانی ئایینی ئێزدیاندا ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی لەنێو جڤاکی ئێزدی و ئێزدخاندا و ببێتە دەرفەتیک بۆ دەربازبوون لە ژیانی ئاوارەیی و کۆتاییهاتنی تەواوی ناخۆشی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێن و ماڵی خۆیان و ئاوەدانبوونەوەی دەڤەری ئێزدییان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، رژدە لەسەر پاراستن و رێزگرتنی تایبەتمەندیی ئایینی ئێزدییان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان لەپێناو بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا