وەزیری دارایی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە فەرمانێکی دەرکرد

کوردستان 19/11/2020

Alternate Text

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، لە نوسراوێکدا داوای لەسەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی هەرێمکردوە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە و واژوی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی لەسەرە، داوا لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان کراوە بە کردنەوەی هەژماری بانکی تایبەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی نیانە تا لە رێگەیەوە موچەکانیان وەربگرن.
لە نوسراوەکەشدا هاتوە کە داواکاریەکە لە میانەی چاکسازیە لە سێکتەری دارایی و موچەدا، هەروەها بۆ رێکخستنەوەی سێکتەری بانکییە لە هەرێمی کوردستان.
لەگەل ئەوەشدا ئاماژە کراوە، کە پێویستە لەسەر فەرمانگە و دامودەزگاکان بە ئاڕاستەکردنی نوسراوی تایبەت بە بانکەکان بۆ کردنەوەی هەژماری تایبەت بەو فەرمانبەرانەی هەژماریان نیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا