پارێزگاریکردنی تەندروستی ددانەکان یەکێکە لەو کارانەی پێویستە ڕۆژانە بکرێت، وەک شتن و دوورکەوتنەوە لە چا خواردنەوەی زۆر.
چەند ڕێنماییەک بۆ مانەوەی ددانەکان بە تەندروستى :
-پێویستە لە ڕۆژێکدا دوو بۆ سێ جار ددان بشۆرێت، جگە لە شتنی ددانەکان زۆر گرنگە بەشەکانی دیکەی تری دەمیش بشۆرێت وەک زمان کە پاککەرەوەی تایبەتی خۆی هەیە.
-پێویستە شەش مانگ جارێک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە پاککردنەوە ئەنجامبدرێت.
-شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە بڕێکی کەم لە هەویری ددان بەکاربێت و کاتی زیاتر بدەن بە شۆردنی ددانەکان بە فڵچە.
-تەنانەت ئەو خواردنەوە گازیانەی کە شەکری تێدا نییە وەک سۆدە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان تەندروستی ددانەکان دەپارێزێت.