بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لینکێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،
هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەیەوە ئهنجامی پشكینینی كۆرۆنا وهربگرنهوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردووهتهوه،
ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیان دهتوانن لەڕێگەی لینكی https://healthsuli.com ئەنجامی پشكنینی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرنەوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، سەرجەم
نەخۆشخانە و تاقیگە حكومی و ئەو تاقیگە ئەهلییانەی رێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستیان
هەیە، لەرێگەی یەك سیستمەوە هەموویان پێكەوە بەستراونەتەوە لەڕێگەی لینكێكی تایبەت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتیان لەكاتی ئەنجامی
پشكنینەكە دەبنە خاوەنی كۆدێكی تایبەت بەخۆیان و لەرێگەی ئەم كۆدەوە و گەڕان لەم لینكە
دەتوانن بەئاسانی ئەنجامی پشكنینەكانیان وەربگرنەوە.