ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە دەتوانن بەبێ ئەنجامدانی جوڵەی وەرزشی کێشی لەشیان بە هەندێک جۆری خۆراک بتوێننەوە، وەکو بیبەری سوری تون کە کاریگەری باشی هەیە لە تواندنەوەی چەوری و کالۆری جەستە.
ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە چوار ماددەی خۆراکی دەکات کە کاریگەرییان هەیە لەسەر تواندنەوەی چەوری لەش، ئەوانیش:
١. سندی
توانای تواندنەوەی کالۆری جەستەی هەیە و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.
٢. ئاوی ماست
یارمەتیدەرە بۆ هەرسکردنی خۆراک و هۆکارێکیشە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی جەستە.
٣. چای سەوز
بۆ جگەر بەسودە و چالاکی پێدەبەخشێت و ڕێگری دەکات لە زیادبوونی چەوری لە جەستەدا.
٤. بیبەری سوری تون
چالاکی خوێن زیاتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ گەیشتنی خوێن بە سکۆڵەکانی دڵ و تواندنەوەی کالۆری جەستە.