وتەبێژەى هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بە
هۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی خۆی لە دەستداوە و کێشاویەتی بە
تەکسییەکدا و کەسێک گیانی لە دەستداوە.
فازیل حاجی وتەبێژەى هاتوچۆی هەولێر
ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ
لەسەر رێگای نێوان کەسنەزان و بنەسڵاوە لە نزیک هەزەی کەسنەزان پێکدادانێک روویدا
لەنێوان تاکسیەکی کرۆلا و راڤۆیەکی سالۆنی تایبەت وە لەئەنجامی رووداوەکە ٣ کەس برینداربوون و کەسێکیش کەسەرنشینی تاکسییەکە
بوو گیانی لەدەستداوە.
فازیل حاجی ڕاشیگەیاندووە، "تکایە
تکایە رێگای کەسنەزان بنەسلاوە خۆی تاکسایدە
وە بەرتەسکە وە چاڵ وچۆڵی زۆرە و هی تیژلێخورین
نییە بۆیە پێویستە بەهێمنی لێخورینی لێبکەن".