نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری 20/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ هەینی نرنخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٤٤دۆلار و ٢٣ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتە ٤١ دۆلار و ٧٤ سەنت.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ یەکلابوونەوەی حکومەتی نوێی ئەمریکا و هاوکات دەستکردن بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا لە جیهاندا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت و خواستیش لەسەری زۆرتر بێت.

لەچەند مانگی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ خوار ٤٠ دۆلار دابەزی و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر دەوڵەتانی هەناردەکاری نەوت گەیشت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا