لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا کە تیمی هەڵبژاردنی ترەمپ تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دابوو و داوای دووبارە هەژمارکردنەوەیان کردبوو، دیسانەوە بایدن براوە بوو.
براد رافسنبرجر، سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، دووبارە دەنگەکانی ویلایەتەکە بە دەست هەژمارکراونەتەوە، بەڵام هیچی لە ئەنجامەکان نەگۆڕیوە و هەر بایدن براوەیە.
ئاشکراشیکرد، لە ویلایەتەکەدا بایدن بە ١٤هەزار دەنگ لەپێش ترەمپەوەیە و براوەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە جۆ بایدن رایگەیاند، دواکەوتنی داننان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا واتە دواکەوتن لە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەیدا.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی ویلایەتەکە پێوستە هەتا هەشتی مانگی داهاتوو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یەکلایی بکرێنەوە تا هەنگاوەکانی دواتری کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران دەست پێبکەن.