هەفتەی کارسازی جیهانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دەستیپێکرد

کوردستان 20/11/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هەفتەی کارسازی جیهانی لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و کەسانی شارەزا، هەفتەی کارسازی جیهانی دەستیپێکرد.

 هەفتەی کارسازی جیهانی گەورەترین کەمپینی نێودەوڵەتییە بۆ بردنەپێشەوەی کارسازی،  تایبەتە بەو داهێنەرانەی کە هەلی کار دەڕەخسێنن،بیرۆکەی نوێ دەهێننە کایەوە، وە پلان بۆ پڕۆژەی نوێ دادەڕێژن بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری وڵات و باشترکردنی ژیانی تاکەکان.

لە نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک ئەم کەمپینە لە 170 وڵاتی جیهان ئەنجام دەدرێت.بۆ ئەمساڵ ئامادەکارانی هەفتەکە سلێمانیان بۆ ئەنجامدانی دیاریکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا