لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر منداڵێک بە شەش مانگی لەدایکبوو و تەندروستی جێگیرە.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان بڵاویکردووەتەوە، منداڵەکە له ماوه‌ی ٢٢ هه‌فته له‌دایك بووه، كه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له دنیادا، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات.
ئاشکراشیکرد، هەتا ئێستا منداڵەکە پێویستی بە ئامێری هەناسەدان نەبووە.
حاڵەتی لەدایکبوونی منداڵ لەتەمەنی شەش مانگی دووگیانی‌دا و زیندوومانەوەی حاڵەتێکی دەگمەنە و بەشێک لەو منداڵانە دوای چەند کاتژمێرێک لەلەدایکبوونیان گیان لەدەستدەدەن.