هەرێم.. ٢٣ هاوڵاتی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان 20/11/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی  حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 567 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 23 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوی ژمارە 268دا ئاماژەی بەوە کردووە، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و 484 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 567 کەس ئەرێنی (پۆزەتیڤ) بوون.

ئەمەش خوارەوەش وردەکاری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەیە:

ئەوانەی ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی بوون بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:

هەولێر: 188 تووشبوو
دهۆک: 186 تووشبوو
سلێمانی: 183 تووشبوو
هەڵەبجە: 10 تووشبوو

ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو گیانیان لەدەستداوە، 23 تووشبوون، بەمشێوەیە:

سلێمانی: 10 کەس
هەولێر: 8 کەس
دهۆک: 4 کەس
هەڵەبجە: 1 کەس

ئەو تووشبووانەی پێشوو کە چاکبوونەتەوە ژمارەیان 499 کەسە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:

هەولێر: 105 کەس
سلێمانی: 41 کەس
دهۆک: 337 کەس
هەڵەبجە: 16 کەس

ئاماری گشتیش تاوەکو ئێستا بەمشێوەیە:

پشکنین: 766939 پشکنین
تووشبوو: 92577 تووشبوو
چاکبووان: 57146 کەس
لەژێر چارەسەردان: 32474 کەس
گیانلەدەستدان: 2957 کەس

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا