تەندروستی سلێمانی : هیچ حاڵەتێكی توشبووی ڤایرۆسی سارس ‏تۆمارنەکراوە

کوردستان 20/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،،  هیچ حاڵەتێكی توشبووی ڤایرۆسی  سارس لە شاری سلێمانی تۆمارنەکراوە.

د. سەباح هەورامی، ‏بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا  ئاماژەی بەوەکردووە، "هيچ بەڵگەيەکی زانستی لەبەر دەست نییە، بۆ بوونی حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی."
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ‏ دەشڵێت،  "بەدواداچوونی و کۆڵینەوەی  ورد دەکەین بۆ بابەتەکە."

 ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ، ئەمڕۆ هەینی، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندبوو" "لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە ‏نوێكاندا بۆ گومانلێكراوان بە پەتای كۆرۆنا، بۆمان دەركەوتووە كە لەئێستادا جگەلە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس كە بە‎‎Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ‎ناسراوە لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە‎."‎

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا