Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئۆباما لە بیرەوەرییەکانیدا چۆن باسی ئەردۆغان دەکات ؟

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووی ئەمریکا  بیرەوەرییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە ئەردۆغان دەڵێت " تا ئەو کاتە پابەندە بە دیموکراسییەوە کە کورسیی دەسەڵاتەکەی پارێزراوبێت".

 ئۆباما لە کتێبەکەیدا دەڵێت "هەر کاتێك گوێم بۆ ئەردۆغان دەگرت کە قسەی دەکرد و پشتی دەچەماندەوە و دەنگە بەهێزە پچڕپچڕەکەی کە لەسەر نەهامەتییە جیاجیاکان یان وەڵامی بێڕێزییەکی تایبەتی دەدایەوە، هەموو ئەوانە هەستێكی بەهێزیان پێدەدام کە پابەندبوونی ئەو پیاوە بە دیموکراسییەت و سەروەری یاسا لەوانەیە تاوەکو رادەیەک بەردەوام بێت کە دەسەڵاتەکەی بپارێزێت".

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا یەکێكە لەو کەسایەتییانەی کە ئۆباما لە کتێبەکەیدا باسی لێوەکردووە و تێیدا پوتین وەک ‏سەرۆکی دەستڕۆیشتووی ناوچەیەک ناودەبات و دەڵێت "تەنیا جیاوازی پوتین و ئەو سەرۆک باندانە ئەوەیە کە خاوەن چەکی ‏ئەتۆمی و مافی ڤیتۆیە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی‎".‎

ئۆباما زیاتر لە بارەی پوتین و دەنووسێت و دەڵێت، پوتین لەو کەسایەتییە بێبەزەیی و زیرەکە بێسۆزانەیە و ئاگاداری هەموو ئەو ‏شتانەیە کە بەرامبەرەکانی دەیزانن، ئەو کەسێكە ئامادەنییە لە چوارچێوەی بازنەی ئەزموون و شارەزاییەکانی دەربچێت‎.‎

ئۆباما لە کتێبەکەیدا سەبارەت بە پوتین زیاتر دەڵێت، ئەو کەسێکە کە بەرتیل، پارەکێشانەوە، فێڵ و تووندوتیژی وەک ئامراز و ‏رێگەی رەوا بۆ سیاسەت و بازرگانیکردن دەبینێت‎.‎

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کتێبی یادەوەرییە سەرۆکایەتییەکەی بەناوی‎ "A Promised Land" ‎واتە "خاکی بەڵێندراو" بە دوو ‏بەش بڵاوکردەوە و تێیدا بۆچوون و تێڕوانینەکانی سەبارەت بە چەند سەرکردەیەکی جیهان بڵاوکردووەتەوە‎.‎

کتێبەکەی ئۆباما لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا، لە ئەمریکا و کەنەدا نزیکەی 890 هەزار دانەی لێفرۆشراوە، ئەمەش بۆ یانەی پێنگوین راندۆم هاوس کە کتێبەکەی بڵاوکردووەتەوە ژمارەیەکی پێوانەییە و پێشبینیش دەکرێت ببێتە پڕفرۆشترین کتێبی یادەوەریی سەرۆکەکان لە مێژووی ئەمریکادا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP