کچە چالاکوانێک: سەرباری ئەوەی هەوڵدراوە دەستدرێژی بکرێتە سەرم ، دادگاش حوکمی زیندانی بۆ دەرکردووم

کوردستان 20/11/2020

Alternate Text

سۆلینا ئێڤێ کچە چالاکڤانێکی دهۆکە  ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی هەوڵدراوە دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەرم ، دادگاش لە کەیسەکەدا حوکمی زیندانی کردنی دەرکردووە.

سۆلینا ئێڤێ  بە میدیاکانی وتووە، لەلایەن کەسێکەوە لە رێکخراوێکی ژنان هەوڵدراوە دەستدرێژیی سێکسی بکرێتەسەر، بەڵام ئەو بەرگریی لەخۆی کردووە و توانیویەتی خۆی دەرباز بکات، دەشڵێت، ئێستا دادگە بڕیاری داوە شەش مانگ زیندانیی بکرێت.

رووداوەکە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 روویداوە، سۆلینا دەڵێت، ئەو بەشی ئەندازیاریی پلاندانانی لە زانکۆ تەواو کردووە، بەڵام ئەو چالاکڤانە و ویستوویەتی لە رێکخراوێک چالاکییەکانی بکات کە لە بواری ژنان کار بکەن و بۆ ئەو مەبەستە داوای پێشکێشی رێکخراوێک کردووە، "بەداخەوە لەلایەن کەسێکەوە لەو رێکخراوە و بەڕێوەبەرەکەیشی تووندوتیژیی سێکیان بەرامبەرم کرد.. من توانیم خۆم دەرباز بکەم و بەرگری لە کەیسەکەشم بکەم".

بە گوتەی ئەو کچە چالاکڤانە، ئەو بێدەنگ نەبووە و سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە، "کەیسەکەمان لە دادگە زۆری خایاند و من سکاڵام تۆمارکرد و ئەوانیش سکاڵایان تۆمارکرد... دوایین دانیشتنی دادگەش لە ساڵی 2019 بووە و بڕیاری دادگەش جێبەجێنەکردنی حوکمەکە بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا