ئەمریکا مۆڵەتی ٤٥رۆژی دیکەی بۆ عێراق درێژکردەوە تا بتوانێت وزە لە ئێرانەوە وەربگرێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەی ٤٥ رۆژی دیکەی بۆ عێراق درێژکردووەتەوە، تا بتوانێت پێویستییەکانی خۆی لە بواری وزە لە ئێرانەوە بەدەستبهێنێت.
پۆمپیۆ داوای لە عێراقیش کردووە، هەوڵ بدات بۆ دابینکردنی وزەی خۆی و کەمتر پشت بە ئێران ببەستێت.
جێی ئاماژەیە تاماوەی ٤٥ رۆژەکە تەواو دەبێت ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت و دواتر بڕیار لە درێژکردنەوە یان کۆتایی هێنان بەو مۆڵەتە دەدرێت بۆ ماوەیەکی دیکە.